کوژران و بریندار بوونی ۲۰ کۆڵبەر لە مانگی ژوئیەی ٢٠٢٠ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

١٠ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٩:٠٥


هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژوئیەی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨٠٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٦ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٤ کۆڵبەریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە ١٢ حاڵەت بووە.


چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٦ حاڵەت (٥ کوژراو و ١١ بریندار) کە دەکاتە ٨٠٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ٤ حاڵەت (١ کوژراو و ٣ بریندار ) کە دەکاتە ٢٠٪ ی کۆی حاڵەتەکان.


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ١٢ حاڵەت ( ٤ کوژراو ٨ بریندار).
پارێزگای سنە: ٣ حاڵەت ( ٣ بریندار ).
پارێزگای کرماشان: ٥ حاڵەت (٢ کوژراو و ٣ بریندار ).
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە