کوژران و بریندار بوونی ١١ کۆڵبەر لە مانگی ژوئەنی ٢٠١٩ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی دا لانیکەم ١١ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

١٠ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٠٩:٥٦

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی دا لانیکەم ١١ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژوئەنی ٢٠١٩ دا، لانیکەم ١١ کۆڵبەر لە سنوورەکانی  ئێران کوژراون و بریندار کراون کە زۆربەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

 

شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران

تەقەی ڕاستەوخۆ : ٩ حاڵەت (٢ کوژراو و ٧ بریندار) کە دەکاتە ٨٢٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ١ مورد (١بریندار) کە دەکاتە ٩٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

 مین: ١ حاڵەت (١ بریندار) کە دەکاتە  ٩٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ٦ حاڵەت (٦ بریندار).

پارێزگای سنە: ٥ حاڵەت (٢ کوژراو و ٣ بریندار).

 

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە