کوژران و بریندار بوونی ٢٧ کۆڵبەر لە مانگی ژوئەنی ٢٠٢٠ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

١١ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١١:١٧


هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.


بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژوئەنی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨٩٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.


بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٧ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٢٠ کۆڵبەریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە ١٨ حاڵەت بووە.

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ : ٢٤ حاڵەت (٧ کوژراو و ١٧ بریندار) کە دەکاتە ٨٩٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
تەقینەوەی مین: ٢ حاڵەت (٢ بریندار ) کە دەکاتە ٧.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان و کوتان: ١ حاڵەت (١ بریندار ) کە دەکاتە ٣.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ١٨ حاڵەت ( ٧ کوژراو ١١ بریندار).
پارێزگای سنە: ٥ حاڵەت ( ٥ بریندار ).
پارێزگای کرماشان: ٤ حاڵەت (٤ بریندار ).
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە