کوژران و بریندار بوونی ١٢١ کۆڵبەر لە ماوەی ٦ مانگدا

هەنگاو: لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٧١٩ی کوردی بە شێوەی نێونجی هەر مانگ ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون یان بریندار بوون.

١ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٨:٠٦

 

هەنگاو: لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٧١٩ی کوردی بە شێوەی نێونجی هەر مانگ ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون یان بریندار بوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٧١٩ی کوردی (٢١ی مارس هەتا ٢١ی سێپتامبری ٢٠١٩)، لانیکەم ١٢١ کۆڵبەر و کاسبکار لە سەر سنوورەکان و جاددەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون، کە ٨٤٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، لەو ماوەیەدا ٣٨ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٨٣ کۆڵبەریش بریندار بوون.

لەو ژمارەیە دوو کۆڵبەر بە تەقەی چەکدارانی تورکیا و کۆڵبەرێکیش لەلایەن هێزەکانی حەشدی شعبییەوە کوژراون.

 

شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران

تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٠٤ حاڵەت (٢٧ کوژراو و ٧٧ بریندار) کە دەکاتە ٨٤٪ کۆی حاڵەتەکان.

 ڕووداوی سروشتی : ١٠ حاڵەت (٧ کوژراو و  ٣ بریندار) معاکە دەکاتە ٨.٥٪ کۆی حاڵەتەکان.

مین: ٤ حاڵەت ( ١ کوژراو و ٣ بریندار) کە دەکاتە ٤٪ کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی هاتووچۆ: ٣ حاڵەت (٢ کوژراو و ١ بریندار) کە دەکاتە ٣.٥٪ کۆی حاڵەتەکان

 

جیاکردنەوەی قوربانیەکان بە پێی پارێزگا

پارێزگای ئورمیە: ٨٣ حاڵەت (٢٣ کوژراو و ٦٠ بریندار).

پارێزگای سنە: ٢٨ حاڵەت (١٢ کوژراو و ١٦ بریندار).

پارێزگای کرماشان: ١٠ حاڵەت (٣ کوژراو و ٧ بریندار).

 

ناوی تەواوی ئەو ١٢١ کۆڵبەرە لە ناوەندی ئاماری هەنگاو تۆمار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە