کوژران و بریندار بوونی ٧ کۆڵبەر لە ماوەی ٤ ڕۆژدا

هەنگاو:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم حەوت کۆڵبەری کورد لە سنورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و بریندار کران.

٢١ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٠٩:٣٩

 

هەنگاو:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم حەوت کۆڵبەری کورد لە سنورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و بریندار کران.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی “ماهر شینی” تەمەن ٢٨ ساڵ و کوری عوسمان، لە سنورەکانی ئورمیە درایە بەر دەستڕێژی گولە و بریندار کرا.

هاوکات لە سنورەکانی پیرانشار، کۆڵبەرێكی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “ستار مەولایی” بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە تووندی بریندار کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، لە سنوری شپیرانی شاری سەڵماس، هێزەکانی ئێران تەقەیان لە کۆڵبەرانی کورد کردووە و  لە ئاکامدا کۆڵبەریک بەناوی “محەممەد وەلی پوور” کوڕی حەسەن بریندار کراوە.

ڕۆژی ڕابردوو کۆڵبەرێكی مەریوانی بە ناوی غالب کویک بە تەقەی ڕاستەوخۆی  هێزەکانی ئێران لە سنورەکانی ئەو شارە کوژرا.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٧ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بوونەتە قوربانی کە ٤ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە