کوژران و بریندار بوونی ٢٣٧ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ساڵی ٢٧١٩ + لیستی ناوەکان

هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردووی کوردی ٢٣٧ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون یان بریندار کراون کە زۆرینەیان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قو

١ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١١:٤٠



هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردووی کوردی ٢٣٧ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون یان بریندار کراون کە زۆرینەیان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی و ٨ منداڵی ژێر ١٨ ساڵیش لەکاتی کۆڵبەری کوژراون یان بریندار کراون.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٧١٩ی کوردی (١٣٩٨ی هەتاوی)، لانیکەم ٢٣٧ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکان و جاددەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار کراون.


بەپێی ئەوم ڕاپۆرتە، لە ساڵی ڕابردوودا ٦٦ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٧١ کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەش بریندار بوون کە زیاتر لە ٧٣٪ی ئەو ڕێژەیە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون یان بریندار بوون.


لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، لانیکەم ٨ مێرمنداڵی کۆڵبەر کە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٦ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٢ کەسیان بریندار بوون. پێنج حاڵەتی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە و ٣ حاڵەتیشی بە هۆی ڕووداوی سرووشتی وەکوو سەرمابردوویی و بەربوونەوە لە هەڵدێر بووە.

هۆکاری بریندار بوون یان گیان لە دەست دان
تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران: ١٩٦ حاڵەت کە دەکاتە ٨٣.٢٪ی کۆی حاڵەتەکان
ڕووداوی سروشتی(سەرما، ڕنوو، بەربوونەوە لە هەڵدێر و …): ٢٦ حاڵەت کە دەکاتە ١٠.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان
تەقینەوەی مین: ٨ حاڵەت کە دەکاتە ٣.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان
ڕووداوی هاتووچۆ: ٤ حاڵەت کە دەکاتە ١.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان
لێدان و کوتان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ١٪ی کۆی حاڵەتەکان
جەڵتەی دڵ لەکاتی کۆڵبەری: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٣. ٪ی کۆی حاڵەتەکان


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ١٤٩ حاڵەت (٣٨ کوژراو و ١١ بریندار)
پارێزگای سنە: ٥٧ حاڵەت (٢١ کوژراو و ٣٦ بریندار)
پارێزگای کرماشان: ٣١ حاڵەت (٧ کوژراو و ٢٤ بریندار)

بۆ داونلۆدی لیستی ناوەکان بە شێوەی PDF لێرە کلیک بکە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە