کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران لەمانگی مەی بە نیسبەت ئاوریل ١٣٧٪ زیادی کردووە

هەنگاو: لەماوەی مانگی مەی ئەمساڵدا ڕێژەی ئەو کۆڵبەرانەی کە لەسنوورەکانی کوردستان بوون بە قوربانی بە نیسبەت مانگی پێشووتری ١٣٧٪ زیادی کردووە.

١٣ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٩:٥١

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی مەی ئەمساڵدا ڕێژەی ئەو کۆڵبەرانەی کە لەسنوورەکانی کوردستان بوون بە قوربانی بە نیسبەت مانگی پێشووتری ١٣٧٪ زیادی کردووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی مانگی مەی ئەمساڵدا ٥ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و ١٤ کۆڵبەریش بریندار بوون.

ئەم ڕێژەیە بە نیسبەت مانگی پێشووتر واتە مانگی ئاوریل کە کۆڵبەرێک کوژرابوو و ٧ کۆڵبەر بریندار ببوون، ١٣٧٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە، ٤ کؤلبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و کۆڵبەریکش بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە.

هەروەها ٩ کۆلبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ٣ کۆڵبەر بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی و ٢ کۆڵبەریش بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.

١٢ کۆڵبەر لە پارێزگای ئورمیە بوونەتە قوربانی و لە پارێزگاکانی سنە و کرماشانیش هەر کامەیان ٣ حاڵەت تۆمار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە