کوژران و بریندار بوونی ٢٥ کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت لە شەش مانگدا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لە ماوەی شەش مانگ

١٣ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٨:١٤

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لە ماوەی شەش مانگدا ٢٥ کۆڵبەری خەڵکی ئەو شارە بوونەتە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.\

ناسنامەی ئەو کۆلیەرە کە خێزاندار و خەڵکی گوندی دەرماناوێ بووە ”پەیمان یووسفی“ ڕاگەیەندراوە.

ئەو کۆڵبەرە ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٧١٩وە (٦ مانگ) لانیکەم ٢٥ کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت لە سنوورەکانی ئەو شارە بوونەتە قوربانی کە ٥ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٢٠ کەسیان بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە