کوژران و برینداربوون ١٢ کۆڵبەر لەماوەی ٢٠ ڕۆژدا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

٢٢ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٠:٢٤

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”ڕەسووڵ سراجی“ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ظەکدارەکانی ئێران بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە گوللە بەر پشتی کەوتووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری هەنگاو، لەماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا ١٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربابانی کە پێنج کەسیان گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە