کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و مەریوان

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

١٥ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٢٢:٠٩

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٣ی فێوریەی ٢٠٢١)، هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی سنووری سەردەشت تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی ”خالید ئەحمەدپوور“ ڕاگەیاندووە کە خەڵکی گوندی ”وردە“ و خێزاندار و باوکی دوو منداڵیش بووە.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژی دووشەممە ١٣ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی مەریوان بە ناوی ”هادی ڕەزایی“ لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ بنکە دەرمانییەکانی شاری سنە گوازراوەتەوە.

هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٣ ساڵی خەڵکی بانه بە ناوی ”هاشم حەسەنی“ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ”هەنگەژاڵ“ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە