کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەری کورد لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی چاڵدێران لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیا دەستبەسەر و بە سەخترین شێوە ئەشکە

٢٨ خاکەلێوە ٢٧٢١، ٠٤:١٧

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی چاڵدێران لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیا دەستبەسەر و بە سەخترین شێوە ئەشکەنجە دراون کە یەکێک لە کۆڵبەرەکان لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست داوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی پێنجشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (١٥ی ئاوریلی ٢٠٢١)، دوو کۆڵبەری خەڵکی چاڵدێران لە کاتی کۆڵبەریدا لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە دەستبەسەر و ئەشکنجە کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەکانی تورکیا کۆڵبەرێک بە ناوی حەسەن کەچەلانلوو تەمەن ٣٥ ساڵ گیانی لەدەست داوە کە خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.

هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی بارام سەمەدی  بە سەختی ئەشکەنجە کراوە و توانیویەتی لە شوێنەکە هەڵبێت.

ئێستا ئەم کۆڵبەرە لە ناوەندە دەرمانیەکانی چاڵدێران لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

شەوی هەینی ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (١٢ی مارسی ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە ناوی بورهان سلێمانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کۆتۆل لەلایەن هێزەکانی تورکیا دەستبەسەر و لە ژێر ئەشکەنجەی ئەو هێزانە گیانی لە دەست دابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە