کوژران و برینداربوونی دوو ئەندامی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری شنۆ

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا تێکەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان تیمێکی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ و گرووپێکی چەکداری نەناسراو هاتووەتە ئاراوە و لەئاکامدا دوو ئەندامی ئ

١٥ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٨:٤٢

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا تێکەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان تیمێکی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ و گرووپێکی چەکداری نەناسراو هاتووەتە ئاراوە و لەئاکامدا دوو ئەندامی ئیدارەی ئیتلاعات کوژراون و بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١١ی شەوی دووشەممە (٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ١٤ی ژانویەی ٢٠١٩)، تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان گرووپێکی چەکداری نەناسراو و تیمێکی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ هاتووەتە ئاراوە و لەئاکامدا ئەندامێکی پلەبەرزی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ کوژراوە و کەسێکی دیکەشیان بریندار بووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری شنۆ دوای یەک حەفتە بەدواداچوون بۆ ئەو هەواڵە زانیویە کە ئەو ئەندامەی ئیتلاعات کە کوژراوە ناوی ”پووڕحەیدەری“ و خەڵکی ئورمیە بووە  و ناسنامەی کەسی دیکە کە بریندار بووە هەتا ئێستا بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە و ئەو جۆرەی کە باس دەکرێت لەژێر چاوەدێریی پزشکیدایە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە پووڕحەیدەری بەرپرسی بەشی لێکۆڵینەوەی ئیتلاعاتی سیاسی و پەڕینەوە لە سنووری ئیدارەی ئیلاعاتی شنۆ بووە.

دوای ئەو تێکهەڵچوونە چەندین هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

سەرەڕای تێپەڕینی نزیک سێ حەفتە لەو تێکهەڵچوونە، هەتا ئێستا هیچ حیزب و لایەنێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەی نەگرتووەتە ئەستۆ و ئیدارەی ئیتلاعاتیش ئیزنی نەداوە کە ئەو تێکهەڵچوونە و کوژرانی پوڕحەیدەری کە تورکێکی خەڵکی ئورمیە بووە، میدیایی بکرێتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە