کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ١٠ خۆپێشاندەر لەشاری جوانڕۆ

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران تەقەیان لە خۆپێشاندەرانی شاری جوانرۆ کردووە و لانیکەم دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە.

٢٥ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٩:٢٥

 

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران تەقەیان لە خۆپێشاندەرانی شاری جوانرۆ کردووە و لانیکەم دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی سپای پاسداران ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی شاری جوانرۆ کردووە و دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ١٠ هاووڵاتی دیکە بریندار بوون.

ناسنامەی ئەو دو کەسە کە گیانیان لەدەست داوە، کاوە محەممەدی کوری عەزیز و هاووڵاتیەکی دیکە بە ناوی حەمزە ڕاگەیەندراوە.

لە هەواڵەکاندا کوژرانی یەکێک لە هێزە ئەمنیەکانیش ڕاگەیەندراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری جوانڕۆ ڕایگەیاند ئیدارەی دادگوستەری و بانکی سادیراتی (صادرات) جوانڕۆ لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ئاگری تیبەر درا.

خەڵکی ١٤ شاری کوردستان هاوکات لە گەڵ خەڵکی دەیان شاری دیکەی ئێران دوای گران بوونی نرخی بەنزین هاتوونەتە سەر شەقام و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

 

ئەم هەواڵە بە ڕۆژ دەکرێتەوە....


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە