کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە چالدێران

هەنگاو: سێ کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری چالدێران بوونە قوربانی.

٢٨ خەرمانان ٢٧١٨، ١١:٣٨

 

هەنگاو: سێ کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری چالدێران بوونە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە (٢٧ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١٨ی سێپتامبری ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری چالدێران تەقەیان لە پۆلێک لە کۆڵبەران کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بووە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لە دەست داوە ” نێعمەت شەهبازی حەیدەرانلوو“ تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی ”عیسا گولیک“ ڕاگەیاندووە. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.

هەروەها دوو کۆڵبەری دیکەش بەناوەکانی محەمەد حوسێن نژاد و پەیمان قولی زادە بریندار بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە