کوژران و برینداربوونی ١١ کۆلبەر لە ٤٥ رۆژدا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد لە سەردەشت بەهۆی راوەدوونرانی لەلایەن هێزە چەکدارەانی حکوومەتی ئێرانەوە بەتوندی بریندار بوو، بەم پێیەش لەماوەی ٤٥ رۆژی رابردوودا ١.

١٩ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٠٠:١٨

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد لە سەردەشت بەهۆی راوەدوونرانی لەلایەن هێزە چەکدارەانی حکوومەتی ئێرانەوە بەتوندی بریندار بوو، بەم پێیەش لەماوەی ٤٥ رۆژی رابردوودا ١١ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، لە چەند رۆژی رابردوودا کۆڵبەرێکی خەلکی سەردەشت بەناسناوی "ناسر نەوجەوان" پاش ئەوەی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە هێرشی کرابوویە سەر بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی شاخێکی سەرسنوور بە توندی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە لە ئەنجامی ئەو بەربوونەوەیەدا سەر و ملی بە توندی بریندار بوو و بۆ چارەسەریی پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کراوە.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، لە ماوەی ٤٥ رۆژی رابردوودا ٥ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون و ٦ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوونە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە