کوژران و برینداربوونی ٣ کۆڵبەر لە سنووری شنۆ + وێنە و فیلم

هەنگاو: بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری کێلەشین سەرەڕای برینداربوونی دوو کۆڵبەر، کۆڵبەرێکیش کوژراوە.

١٧ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٨:٠٨

 

هەنگاو: بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری کێلەشین سەرەڕای برینداربوونی دوو کۆڵبەر، کۆڵبەرێکیش کوژراوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە کوژراوە ”ئەسعەد حەسەن زادە“ خەڵکی پیرانشار ڕاگەیاندووە.

ئەو کۆڵبەرە کاتژمێر ١٠ی شەوی چوارشەممە (١٦ی جۆزەردان / ٦ی ژوئەن) هاوڕێ لە گەڵ پۆلێکی دیکەی کۆڵبەران لە سنووری کێلەشینی شنۆ کەوتبوونە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ئێران.

دوو کۆڵبەری دیکەش کە خەڵکی سەڵماس و ئورمیە بوون بریندار و بۆ ەنخۆشخانەی ئاشتی شاری سۆران گوازراونەتەوە کە ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزشکیدان.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی شەمسەدین، ج” تەمەن ٣٢ ساڵ و “د. ی” تەمەن ٢٨ ساڵ ڕاگەیاندوە کە سینگ و لاقیان بە تووندی بریندار کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران دوای ئەوەی ئەو کۆڵبەرە کوردەیان کوشتووە، تەرمەکەیان شاردوەتەوە کە پاش نیمەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن خەڵکەوە دۆزراوەتەوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە