کوژران و برینداربوونی ٧ کۆڵبەر لە سنووری پارێزگای ئورمیە

هەنگاو: لە درێژەی کوشتاری کۆڵبەرانی کورد لە سنوورەکانی کوردستان کۆڵبەرێکی خەڵکی خۆی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا. بە ئەژمارکردنی ئەم حاڵەتە لەم

٤ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢٣:٤٧

 

هەنگاو: لە درێژەی کوشتاری کۆڵبەرانی کورد لە سنوورەکانی کوردستان کۆڵبەرێکی خەڵکی خۆی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا. بە ئەژمارکردنی ئەم حاڵەتە لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی (٤ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گوندی ”بلجووک“ سەر بە بەخشی قتووری شاری خۆی تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەرانی کورد کردووە.

لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی ”ئەدیب حوسێنی“ کە باوکی دوو منداڵیش بووە کوژراوە.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕەوانەی پزیشکی یاسایی شاری خۆی کراوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا تەنیا لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە ٣ کۆڵبەر کوژراون و ٤ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە