کوژران و برینداربوونی ٤ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کرماشان

هەنگاو: هێزەچەکدارەکانی ئێران لە سنوری پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کرد و کوژران و بریندار بوونی لانیکەم چوار کۆڵبەری لێکەوتەوە.

١٤ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٠٩:٥٩

 

هەنگاو: هێزەچەکدارەکانی ئێران لە سنوری پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کرد و کوژران و بریندار بوونی لانیکەم چوار کۆڵبەری لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە (١٤ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ٤ی مەی ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پایگاه شۆشمێ سەربە نەوسود لە شاری پاوە،  تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک کوژراوە و سێ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەراەی کە کوژراوە “سادق عەزیزی“ خەڵکی ئاوایی بێونە سەر بە جوانرۆ ڕاگەیەندراوە و تەرمەکەی گوازراوەتە پزیشکی دادوەری شاری پاوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، ناسانەمی ئەو سێ کۆڵبەرەی کە بریندار بوون بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە