کوژران و برینداربوونی ٥ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

هەنگاو: لانیکەم پێنج کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کرماشان و ئورمیە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون.

١٤ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٦:٤٥

 

هەنگاو: لانیکەم پێنج کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کرماشان و ئورمیە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە (١٤ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ٤ی مەی ٢٠١٩) ،هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پایگاه شۆشمێ سەربە نەوسود لە شاری پاوە،  تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک کوژراوە و سێ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەراەی کە کوژراوە “سادق عەزیزی“ خەڵکی ئاوایی بێونە سەر بە جوانرۆ ڕاگەیەندراوە.

هەروەها سێ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون کە هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی یەکێکیانی “یەحیا عەزیزی” برای سادق ڕاگەیاندووە . کۆڵبەرێکی خەڵکی بانەش بە ناوی محەمەد بریندار بووە و گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی سلێمانی. هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی دیکە کە بریندار بووە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە و بە پێی ڕاپۆرتێک کە ماف نیوز بڵاوی کردووەتەوە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی تەەن ٢٤ ساڵی خەڵکی سەڵماس بە ناوی “ڕەزگین محەمەدی” کوڕی عەبدولکەریم بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە