کوژران و برینداربوونی ٣ کۆڵبەر لە سەلاسی باوەجانی

هەنگاو: لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پارێزگای کرماشان، سێ کۆڵبەری دیکەی کورد بوونە قوربانی.

١٢ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٣:٤٠

 

 

هەنگاو: لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پارێزگای کرماشان، سێ کۆڵبەری دیکەی کورد بوونە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ شەممە (١٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٣ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری  شێخ سڵەی سەلاسی باوەجانی تەقەیان لە پۆلێک لە کۆلبەران کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی ”بروومەند بەهرامی“ کوژراوە.

هەروەها دوو کۆڵبەری دیکەش بە ناوەکانی ”ئەرکان بەهرامی“ و ”هۆشیار نەمامی“ بە سەختی بریندار بوون.

ئەو کۆڵبەرگوازراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی سەلاسی باوەجانی.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی (ئۆکتۆبر) ٢٥ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٧ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە