کوژران و برینداربوونی ١٣٠ کۆڵبەر لە شەش مانگی یەکەمی ٢٠١٩ دا

هەنگاو: لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ١٣٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژرون و بریندار بوون کە ٧٠٪ی ئەو کۆڵبەرانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ

١٢ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٢٣:٣٥

 

هەنگاو: لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ١٣٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژرون و بریندار بوون کە ٧٠٪ی ئەو کۆڵبەرانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ زایینی، لانیکەم ١٣٠ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٣٩ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٩١ کەسیشان بریندار کراون.

زیاترین کۆڵبەر لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە کوژراون و بریندار بوون و سێ مێرمنداڵی کۆڵبەر کە تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵ بووە، لە نێو ئەو کۆڵبەرانەدان کە کوژراون.

 

شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران

تەقەی ڕاستەوخۆ : ٩١ حاڵەت (١٩ کوژراو و ٧٢ بریندار) کە دەکاتە ٧٠٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ٣١ مورد (١٩ کوژراو و ١٢بریندار) کە دەکاتە ٢٤٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

 مین: ٨ حاڵەت (١ کوژراو ٧ بریندار) کە دەکاتە  ٦٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ٧٦ حاڵەت (٢٣ کوژراو  و ٥٣ بریندار).

پارێزگای سنە: ٤٣ حاڵەت (١٤ کوژراو و ٢٩ بریندار).

پارێزگای کرماشان: ١١ حاڵەت (٢ کوژراو و ٩ بریندار).


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە