کوژران و برینداربوونی ١٧ کۆڵبەر لە مانگی مارسی ٢٠١٩ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی مارسدا لانیکەم ١٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

١٠ خاکەلێوە ٢٧١٩، ٢١:٠٨

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی مارسدا لانیکەم ١٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠١٩ دا، لانیکەم ١٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە لەو ژمارەیە ٦ کەسیان کوژراون و ١١ کەسیان بریندار بوون.

 

شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەرەکان

تەقەی ڕاستەوخۆ : ١١ حاڵەت (١ کوژراو و ١٠ بریندار) کە دەکاتە ٦٥٪ کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ٦ حاڵەت (٥ کوژراو و ١ بریندار) کە دەکاتە ٣٥٪ کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوەی قوربانییەکان بە پێی پارێزگا

پارێزگای ئورمیە: ١٠ حاڵەت (٤ کوژراو و ٦ بریندار).

پارێزگای سنە: ٤ حاڵەت (٢ کوژراو و ٢ بریندار).

پارێزگای کرماشان:  ٣ حاڵەت (٣ بریندار). 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە