کوژران و برینداربوونی ٧ کۆڵبەر لە ٢١ ڕۆژدا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بریندار کرا و لە ماوەی ٢١ ڕۆژدا ٧ کۆڵبەر قوربانی بوون.

٢١ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٩:٠٦

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بریندار کرا و لە ماوەی ٢١ ڕۆژدا ٧ کۆڵبەر قوربانی بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی پێنجشەممە ( ١٦ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ٥ی ئاوریلی ٢٠١٨)،  هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت کۆڵبەرانی کوردیان داوەتە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی گولـلە. 

لەم ئاکامی ئەم کردەوەیەدا، لاقی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “سدیق خزرپوور” پێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.

بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکانی ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لە سەرەتای ساڵی ٢٧١٨ی کوردییەوە تاوەکوو ئێستا (لە ٢١ ڕۆژدا)، ٢ کۆڵبەری کورد کوژراون و ٥ کۆڵبەری دیکەش بریندار کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە