کوژران و برینداربوونی ٦ کۆڵبەری خەڵکی مەریوان لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا

هەنگاو: لە ئاکامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێلی هەڵگری کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی داڵانی ٦ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.

١ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ٢٠:٤٤

 

هەنگاو: لە ئاکامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێلی هەڵگری کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی داڵانی ٦ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئـێوارەی ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)  ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید لە بەرزاییەکانی داڵانی لە نێوان شارەکانی نۆدشە و مەریوان وەرگەڕا و لەئاکامدا ٣ کۆڵبەر گیانیان لە دەست دا و سێ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

هەواڵنێری هەنگاو لە پاوە ناسنامەی ئەم سێ کۆڵبەرەی کە گیانیان لە دەست داوە حامی عەبدوڵڵاهی، جەبار ئەسەدی و بەختیار ئەیوازە خەڵکی گوندەکانی ”قەڵاشێخان“ و ”توە سووران“ ڕاگەیاندووە.

هەروەها لەو ڕووداوەدا سێ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون کە یەکێکیان باری تەندروستی ناجێگیرە و ئەو سێ کۆڵبەرە ئێستا لە نەخۆشخانەی قودسی پاوە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان. ناسنامەی یەکێک لەو کۆڵبەرانە کاروان نیکڕووز ڕاگەیاندراوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەم ئۆتۆمبێلە لە کاتی بردنی کۆڵبەرەکان بۆ سەر سنوور وەرگەڕاوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە