کوژران وبرینداربوونی دوو کۆڵبەری کورد لەلایەن هێزەکانی تورکیا + ئامار

هەنگاو: هێزە چەکدارەکان تورکیا کاروانی کۆڵبەرانی کوردیان کردە ئامانجی تەقەی راستەوخۆ و دوو کۆڵبەریان کوشت و بریندار کرد.

٢٨ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٧:١٦


هەنگاو: هێزە چەکدارەکان تورکیا کاروانی کۆڵبەرانی کوردیان کردە ئامانجی تەقەی راستەوخۆ و دوو کۆڵبەریان کوشت و بریندار کرد.


بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١٧ی مەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی تورکیە لە گوندی بلجوک سەر بە کۆتۆل لە پارێزگای ئورمیە، دەستەیەک لە کۆڵبەرانی کوردیان داوەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کوردیان کوشتووە و یەک کەسی دیکەشیان بریندار کردووە.


هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لەدەستداوە بارام یووسفی و هەروەها ئەو کەسەی کە بریندار بووە شەمسەدین عومەرپوور ڕاگەیاند. جێگای ئاماژەیە کە بارام خێزاندار و باوکی ٤ منداڵ بووە.


دەگوترێت کە ئەو کۆڵبەرەی کە بریندار بووە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری وان لە کوردستانی باکوور گوازراوەتەوە.


بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکانی ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی ٨ مانگی ڕابردوودا ٢ کۆڵبەری کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە کوژراون و هەروەها ٤ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە