کوژرانی بەندکراوێکی خەڵکی ئیلام لە بەندیخانەی فەشافوویەی تاران

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی پارێزگای ئیلام کە ماوەی چەند ڕۆژ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی لە تاران دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی بەندیخانەی فەش

٣ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٠١:١٤

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی پارێزگای ئیلام کە ماوەی چەند ڕۆژ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە تاران دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی بەندیخانەی فەشافوویە گوازرابوویەوە، بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەوە گیانی لەدەستداوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (٢٣ی سێپتامبری ٢٠٢١) هاووڵاتیەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی "ئەمیر حوسێن حاتەمی" تەمەن ٢٢ ساڵ بە هۆی ئازار و ئەشکەنجە لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی فەشافوویە (تهران بزرگ) کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمیر حوسێن حاتەمی بە هۆی ئەشکنەجە و لێدان و بەرکەوتنی باتۆم بە سەری کوژراوە.

ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاندووە، ئەمیر حوسەین حاتەمی لە یەکێک لە بازاڕەکانی شاری تاران سەرقاڵی کار بووە و چەند ڕۆژ پێشتر به هۆی شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ هاووڵاتیەکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئاغڵی حاتەمی باوکی ئەمیر حوسێن دوای تێپەربوونی سی ڕۆژ لە کوژرانی کوڕەکەی لە بەندیخانەی فەشافوویە ئامادە نەبووە کە تەرمەکەی وەربگرێتەوە و ڕایگەیاندووە: “تا کاتێک کە بە شێوەی فەرمی هۆکاری مردنی کوڕەکەم ڕانەگەیەندرێ تەرمەکەی وەرناگرمەوە”.

ئەمیر حوسێن حاتەمی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی لەرنی سەر بە شاری سیروان لە پارێزگای ئیلام و دانیشتووی شاری تاران بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە