کوژرانی ٢١ خۆپێشاندەر و بریندار بوونی ١٤٢ کەسی دیکە لە کوردستان

هەنگاو: لە یەکەم ڕۆژی خۆپێشاندانەکانی شارەکانی کوردستان کە دژبە گرانبوونی نرخی بەنزین هاتوونەتە سەر شەقام، لانیکەم ١٦٣ کەس بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێرا.

٢٦ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٠٩:٣٥

 

هەنگاو: لە یەکەم ڕۆژی خۆپێشاندانەکانی شارەکانی کوردستان کە دژبە گرانبوونی نرخی بەنزین هاتوونەتە سەر شەقام،  لانیکەم ١٦٣ کەس بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) لانیکەم ١٦٣ هاووڵاتی لە شارەکانی جوانڕۆ، سنە ، مەریوان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی کە ٢١ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری جوانڕۆ ڕایگەیاندووە لەو شارە لانیکەم ١٤ خۆپێشاندەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و ٥٢ کەسی دیکە بریندار کراون.

ناسنامەی دوو کەس لە کوژراوان بە ناوەکانی “کاوە محەممەدی” و “حەمزە نەقدی” بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە و یەکێکی دیکە لە کوژراوان فەرمانبەری شارەوانی بووە.

لە شاری مەریوان ٦خۆپیشاندەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان کوژراون ٥٠ هاووڵاتیی دیکە کە سێ کەسیان منداڵن، بریندار کراون. ناسنامەی چوار کەس لە کوژراوەکان بە ناوەکانی “عوسمان نادری”، “مێهران تاک”، “شاهۆ وەلیدی” و “بێهرووز” بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

هەروەها لە شاری سنە لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵ کوژراوە و ٢٥ کەسی دیکە بریندارن.

لە شاری کرماشانیش ١٥ هاووڵاتی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندار کراون.

لە ڕۆژانی هەینی و شەممە خەڵکی شارەکانی ئێران بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە ١٠٠٠ دینارەوە بۆ ٣٠٠٠ هەزار دینار هاتوونەتە سەر شەقام و لە کوردستانیش خەڵکی ١٤ شار ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە