کوژرانی دوو ژن لە ئیلام لەلایەن هاوژینەکانیانەوە

هەنگاو: دوو ژنی خەڵکی ئیلام بە دەستی هاوژینەکانیان کوژران و تەرمی یەکێکیان لە خراوەتە ناو ڕووبارێک.

١ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٣:٣١

 

هەنگاو: دوو ژنی خەڵکی ئیلام بە دەستی هاوژینەکانیان کوژران و تەرمی یەکێکیان لە خراوەتە ناو ڕووبارێک.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کۆتایی مانگی رەشەمەی ساڵی ڕابردوو، پیاوێکی تووشبووی ماددە هۆشبەرەکان، لە شاری مەلەکشاهی ئیلام ژنەکەی خۆی بە ناوی “گراوەندی” هەڵواسیوە.

گراوەندی کە مامۆستای قوتابخانە و دایکی دوو منداڵی ٢ و ٤ ساڵان بووە، لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو دوای ئەوەیکە یەک مانگ لە کۆمادا بوو، گیانی لەدەست دا.

لەلایەکی دیکەوە پیاوێک بە ناوی”ن . ن” خەڵکی شاری سیروان لە ڕێكەوتی ١٦ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، ژنەکەی بە ناوی”ک. م” کوشتووە و تەرمەکەی خراوەتە ناو ڕووبارێکەوە.

ئەو پیاوە دوای تیپەربوونی دوو هەفتە لە کوشتنی ژنەکەی، دانی بە تاوانەکەی ناوە.

ئەو دوو پیاوە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە