کوژرانی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و سەردەشت

هەنگاو: لە ماوەی کەمتر لە ٦ کاتژمێردا، دوو کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی شاری بانە و سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران.

١٤ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٠٧:٤٩


هەنگاو: لە ماوەی کەمتر لە ٦ کاتژمێردا، دوو کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی شاری بانە و سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٩ (٣ی مەی ٢٠٢٠)، کۆلبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە ناوی ”مەحموود مورادی“ کوڕی جەلال بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.


یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی مورادی لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، مەحموود مورادی تەمەن ٢٢ ساڵ بووە ولە سنووری هەنگەژاڵ بە بی ئەوەی ئاگادار بکرێتەوە تەقەی لێکراوە و گولەیەک بەر سکی کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.


ئەو کۆڵبەرە خەڵکی گوندی قولی ئاوای شاری بانە بووە و ئەمڕۆ تەرمەکەی ئەسپەردەی خاک کراوە. ناوبراو سێ حەفتە بوو کە ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو.


لەلایەکی دیکەوە، شەوی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار و دانیشتوو شارۆچکەی ڕەبەتی سەردەشت بە ناوی ”محەمەد ئیبراهیم زادە“ ، لە بەرزاییەکانی کانی زەردی شاری سەردەشت کەوتووەتە بەر دەستڕێژی چەکدارانی ئێرانی و گیانی لە دەست داوە.


محەمەد ئیبراهیم زادە تەمەن ٣٧ ساڵ، خێزاندان و باوکی سێ منداڵ بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە