کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی ئورمیە

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان شنۆ و پیرانشار دوو کۆڵبەری کوردیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشت.

٤ سەرماوەز ٢٧١٩، ٢٣:٠٧

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان شنۆ و پیرانشار دوو کۆڵبەری کوردیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشت.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، سەرلەئێوارەی شەممە ڕێکەوتی ٢ی سەرماوەزی ٩٨ (٢٣ نۆڤەمبری ٢٠١٩)، کۆڵبەرێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “سمکۆ قادری نیا” لە سنووری کێلەشینی شنۆ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی ڕاستەوخۆ و کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران، بە قورسی بریندار بووە و پاش ئەوەی کە لەو دۆخەدا بەجێ‌‌هێڵراوە، بە هۆی خوێنبەربوونەوە گیانی لەدەستداوە.

سمکۆ قادری نیا خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بوو.

هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “ناسر مورادپوور”، کوڕی عەبدوڵا و خەڵکی گوندی کوزەڕەش سەر بە سەڵماس، لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێ کراوە و کوژراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە