کوژرانی دوو ئەندامی سپای پاسداران لە ماکۆ

هەنگاو: لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە شاری ماکۆی پارێزگای ئورمیە، کە لەنێوان سپای پاسداران و هێزێکی کوردستانی هاتە

١٦ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٠٨:٥٨

 

هەنگاو: لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە شاری ماکۆی پارێزگای ئورمیە، کە لەنێوان سپای پاسداران و هێزێکی کوردستانی هاتە ئاراوە، دوو ئەندامی سپای پاسداران کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە (١٥ی گەلاوێژی ٢٧١٩ / ٦ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، لە سنوورەکانی ماکۆ تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان سپای پاسداران و هێزێکی کوردستانی هاتووەتە ئاراوە.

میدیاکانی نزیک لە سپای پاسداران ڕایانگەیاندووە کە لە ئەنجامی ئەو تێکهەچوونەدا دوو ئەندامی سپا بە ناوەکانی ”ناسر مێهدی زادە“ خەڵکی بازرگان و ”ناسر سەروەری“ خەڵکی نازک کوژراون و ئەندامێکی دیکەش بریندار بووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەی بە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە لایەنی ئەو تێکهەڵچوونە پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە