کوژرانی سێ چەکداری ئێرانی لە سنووری ئورمیە

هەنگاو: گرووپێکی نەناسراو ئۆتۆمبێلێکی هێزە چەکدارەکانی ئێرانیان لە سنووری ئورمیە دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا ٣ کە.

٨ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٢١:٣٧

 

هەنگاو: گرووپێکی نەناسراو ئۆتۆمبێلێکی هێزە چەکدارەکانی ئێرانیان لە سنووری ئورمیە دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا ٣ کەس لە چەکدارانی ئێرانی کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، شەوی پێنج شەممە (٧ی پووشپەڕێ ٩٧ / ٢٨ی ژوئەنی ٢٠١٨)، گرووپێکی نەناسنراو لە ناوچە سنوورییەکانی ئورمیە ئۆتمبێلێکی هێزە ئینتزامییەکانی ئێرانیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا ئەفسەریک، شۆڤێڕی ئۆتۆمبێلەکە و سەربازێک کوژران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنەدا ئۆتۆمبێلەکە هەڵدێراوە و وێڕای ئەو ٣ کەسە کە کوژراون چەند کەسی دیکە بریندار بوون.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە عەلی ڕەزا ڕادفەڕ، جێگری سیاسی و ئەمنیەتی پارێزگاری ئورمیە ڕایگەیاندبوو کە شەوی ڕابردوو کادرێکی هێزە نیزامییەکان بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیل لە سنوورەکانی ئورمیە گیانی لە دەست داوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ حیزبێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی بە ئەستۆ نەگرتووە و میدیاکانی ئێرانش وەکوو ڕووداوی هاتووچۆ هەواڵەکەیان بڵاو کردوەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە