کوژرانی لاوێکی کورد لە ناڕەزایەتییەکانی قووچان

لاوێکی کوردی خەڵکی قووچان بە ناوی عەلی مزەفەری سالانقوچ تەمەن ١٧ ساڵ و ئەندامی یانەی باڵەی لاوانی سایپای تاران، لە ناڕەزایەتییەکانی هەفتەی ڕابردووی قو

٧ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ٢٣:٣٢


هەنگاو: پێنجشەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢

لاوێکی کوردی خەڵکی قووچان بە ناوی عەلی مزەفەری سالانقوچ تەمەن ١٧ ساڵ و ئەندامی یانەی باڵەی لاوانی سایپای تاران، لە ناڕەزایەتییەکانی هەفتەی ڕابردووی قووچان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەلی مزەفەری سالانقووچ لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی قووچان دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن دەسەڵاتەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان کە سینگی پێکاوە گیانی لە دەست داوە.

هەنگاو زانیویەتی کە بنەماکەی مزەفەری ڕۆژی شەممە ٢ی ڕەزبەر  دوای پێبژاردنی بڕی ٥٠ میلیۆن تمەن پارە تەرمی ڕۆڵەکەیان وەرگرتووەتەوە و لە کەشێکی ئەمنیدا تەرمەکەیان ناشتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندە ئەمنییەکان بە مەرجێک تەرمی عەلی مزەفەرییان ڕادەستی بنەماڵەکەی کردووەتەوە کە هەتا پێش کاتژمێر ٦ی بەیانی ڕێوڕەسمی ناشتنەکەی کۆتایی پێ بێت.

جێگای ئاماژەیە کە عەلی مزەفەری سالانقوچ یەکێک لە یاریزانانی یانەی لاوانی والیباڵی سایپای تاران بووە و پێشتریش بۆ هەڵبژاردەی لاوانی وڵاتی ئێران بانگ کراوە.




 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە