کوژرانی پاسدارێک لە سنووری سەردەشت

هەنگاو: میدیا حکوومەتییەکانی ئێران هەواڵی کوژرانی پاسدارێکیان لە سنووری سەردەشت بڵاو کردەوە

٢٩ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٢١:٤٨

 

هەنگاو: میدیا حکوومەتییەکانی ئێران هەواڵی کوژرانی پاسدارێکیان لە سنووری سەردەشت بڵاو کردەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و پشت بەستن بە هەواڵدەریی تەسنیم، ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧١٩(١٩ی ئاگۆستی ٢٠١٩) ئەندامێکی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی قەندیلی بچووک کوژراوە.

ناسنامەی ئەو پاسدارە”عەلی پیغامی خووشەمهر بناو” خەڵکی شاری بناو ڕاگەیەندراوە.

میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاندووە ئەو پاسدارە لە کاتی پاسەوانی لە سنوور کوژراوە و ڕانەگەیەندراوە کە ناوبراو لە دەرگیری و تێکهەڵچوون کوژراوە یا بە هۆی رووداوی دیکە بووە.

تا کاتی ئەم هەواڵە، هیچ حزبێکی کوردستانی هەواڵێکیان لەسەر تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران لە سەردەشت بڵاو نەکردووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە