کوژرانی پلەدارێکی سپای پاسداران لە شاری شنۆ

هەنگاو: یەکێک لە پلەدارەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی شنۆ لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەگەڵ حیزبە

٩ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٠٩:٢٤

 

هەنگاو: یەکێک لە پلەدارەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی شنۆ لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران کوژراوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی هەنگاو و بە پشت بەستن بە میدیاکانی نزیک لە سپای پاسداران،  یەکێک لە پلەدارەکانی سپای پاسداران بە ناوی “ئیبراهیم غوڵامی” لە ناوچەیسنوورییەکانی شنۆ لەئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان کوژراوە.

هەواڵدەڕیی فارس ڕایگەیاندووە ناوبراو لە ئەنجامی تێکهەڵچوون لە گەڵ پەژاک کوژراوە، بەڵام میدیاکانی  نزیک لە ئەو حیزبە تا ئێستا هیچ هەواڵێکیان لەوبارەوە بڵاو نەکردووەتەوە. سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ناوبراو ڕۆژی شەممە ٦ی ڕەزبەر (٢٨ی سێپتامبر) بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆک کوژراوە.

ئیبراهیم غوڵمای خەڵکی بیرجەند، ناوەندی پارێزگای خوراسانی باشوور و دانیشتووی کیش بووە و رۆژی ڕابردوو تەرمەکەی گەڕێندراوەتە بۆ دوورگەی کیش.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو دا، ٢٤ تێکهەڵچوون لە کوردستانی ڕووی داوە و ١٧ پاسدار کوژراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە