کوژرانی چێودارێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران

هەنگاو: چێودارێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان کە بە مەبەستی کڕینی مەڕ و ماڵات چووبووە بەرزاییەکانی قەندیل، بە تەقەی ڕاست

٤ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٨:٣٥

 

هەنگاو: چێودارێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان کە بە مەبەستی کڕینی مەڕ و ماڵات چووبووە بەرزاییەکانی قەندیل، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی قەندیل لە سنووری پیرانشار تەقەیان لە چێودارێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان کردووە وکوشتوویانە.

هەواڵنێری هەنگاو لە پیرانشار ناسنامەی ئەو چێودارەی ”یووسف محەمەد عەبدوڵڵا ڕەش“ خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە کە بە مەبەستی کڕینی مەڕ و ماڵات ڕووی لەو شوێنە کردبوو.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە نە میدیاکانی ئێران و نە میدیاکانی هەرێمی کوردستان هەواڵی کوژرانی ئەو چێودارەیان بڵاو نەکردووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە