کوژرانی ٢٤ ژنی کورد لە مارسی ٢٠١٨ هەتا مارسی ٢٠١٩

هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٢٤ ژنی کورد بە دەستی کەسانی نزیکی خۆیان کوژراون کە زۆربەی ئەو حاڵەتانە لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە.

١٤ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٢:٥٤

 

هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا  لانیکەم ٢٤ ژنی کورد بە دەستی کەسانی نزیکی خۆیان کوژراون کە زۆربەی ئەو حاڵەتانە لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی مارسی ساڵی ٢٠١٨ وە تا مارسی ساڵی ٢٠١٩،  لانیکەم ٢٤ ژن و کچی کورد بە دەستی کەسانی نزیکی خۆیان کوژراون.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ١٦ حاڵەت (٦٦٪) بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بووە و ٤ حاڵەت (١٧٪) ی ئەو قەتلانە لە ژێر ناوی ناموس رووی داوە.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگا

زۆرترین کوشتنەکان لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە بە شێوەیەک لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ١٠ حاڵەتی کوشتنی ژنان لەو پارێزگایە تۆمار کراوە. لە پارێزگای سنە ٨ حاڵەت، لە پارێزگای کرماشان ٤ حاڵەت و لە ئیلام ٢ حاڵەت کوشتنی ژنان رووی داوە.

 

کوژران بە دەستی  کێ بووە؟

زۆربەی ئەو ژنانەی کە کوژراون بە دەستی هاوژینەکانیان بووە کە ٧ حاڵەتە، ٤ ژن بە دەستی باوک و ٣ ژن بە دەستی کوڕ و ٣ ژنیش بە دەستی زاواکانیان کوژراون. هەروەها سێ ژنیش لەلایەن کەسانی نەناسروا کوژراون.

 

شێوەی کوژران

لە کۆی ئەو ژنانە کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو کوژراون، ١٣ کەس بە چەک، ٤ کەس بە چەقۆ، ٤ کەس لە ڕێگای هەڵواسین و کەسێکیش لە ڕیگەی لێدانی کەرەستەی قورس کوژراوە. چۆنیەتی کوژرانی دوو لەو ژنانە ناروونە.

کم تەمەنترین کچێک کە ساڵی ڕابردوو کوژراوە ١٠ ساڵان بووە و بەتەمەنترینیان ٥٧ ساڵان بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە