کوژرانی ژنیکی مەهابادی و مەرگی گوماناوی کچێکی ڕوانسەری

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی مەهاباد و دانیشتووی تاران لەلایەن مێردەکەیەوە کوژراوە و کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی روانسەر بە شێوەی گوماناوی گیانی لەدەست داوە.

٣٠ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٣:٠٨


هەنگاو: ژنێکی خەڵکی مەهاباد و دانیشتووی تاران لەلایەن مێردەکەیەوە کوژراوە و کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی روانسەر بە شێوەی گوماناوی گیانی لەدەست داوە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەری ٢٧٢٠ (١٩ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، ژنێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “پەرەنگ قازی” کچی مامۆستا ئەحمەد قازی نوسەری و رۆژنامەنووسی ناوداری کورد، لە شاری تاران لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی قازی، پەرەنگ قازی خوێندنی کارناسی باڵای زمانی ئینگلیسی تەواو کردووە و لەلالەین مێردەکەیەوە بە ناوی “محەمەد ئیسماعیلی” دراوەتە بەر لێدان و کوتان و لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە.


لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی ٢٧ی پووشپەڕ (١٧ئ ژوئیە)، تەرمی کچێکی ١٥ ساڵان بە ناوی “فاتیمە مورادی” خەڵکی گوندی “کڵاوکەوە”ی ڕوانسەر لە سەراوی جاوری ئەو شارە دۆزرایەوە.


فاتیمە مورادی ڕۆژی پێشتر لەماڵەوە جوبووە دەرەوە و نەگەڕابوویەوە. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم ڕاپۆرتە چۆنیەتی مەرگی ناوبراو ڕوون نەبووەتەوە هێزە ئینتزامیەکان لەمبارەوە ڕوونکردنەوەیان نەداوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە