کوژرانی ژنێک و خۆکوشتنی دوو پیاو لە ئیلام و سەڵماس

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو گەنجێکی ئیلامی دوای کووشتنی ژنێک خۆی کووشت و لەلایەکی دیکەوە پیاوێکی خەڵکی سەڵماس کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢٩ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٣:٠٧

 

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو گەنجێکی ئیلامی دوای کووشتنی ژنێک خۆی کووشت و لەلایەکی دیکەوە پیاوێکی خەڵکی سەڵماس کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی هەینی (٢٨ی بانەمەڕی ٢٧١٨ / ١٨ مەی ٢٠١٨)، پیاوێکی میانساڵی خەڵکی سەڵماس بە ناوی “سەی فەرهاد محەمەدی” دانیشتووی شاری سەڵماس  هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ناوبراو بە “هەنگاو” ڕاگەیاند کە فەرهاد ساڵی ڕابردوو و دوایی ئەوەیکە کوڕەکەی بە شێوەیەکی گوماناوی لە خزمەتی زۆرە ملیی سەربازی کوژرا، تووشی کێشەی دەروونی بووە لە کۆتاییدا لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لەلایەکی دیکەوە و لە شاری مەلکشایی ئیلام گەنجێکی تەمەن ٢٤ساڵان و دوای کوشتنی ژنەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەرچەند میدیا حکومەتییەکانی ئێرانیش ئەو هەواڵەیان بڵاو کردوەتەوە، بەڵام هەتا ئێستا ناسنامەی ئەم دوو کەسە بۆ “هەنگاو” ڕوون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە