کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران

هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەخۆیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت کوژرا.

١٤ خەرمانان ٢٧١٨، ١١:٣٣

 

هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەخۆیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ چوارشەممە (١٤ی خەرمانان ٢١٧٨/ ٥ی سپتامبر ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران لە نزیک ئاوایی دارمەرجانی سەردەشت، دوایی ڕاوەدووناین ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەکی سەردەشتی بە گوومانی هەڵگرتنی کەل و پەلی قاچاخ، داویانەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

هەواڵنێری هەنگاو لەمبارەوە ڕایگەیاند بەهۆی ئەو دەسترێژەی سپای پاسداران، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی ناسر ئیبراهیمی خەڵکی ئاوایی گوڵانی سەردەشت گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەی باورپێکراو، دوایی کوژرانی ئەو کاسبکارە، خەڵکی ناوچەکە چوونەتە بەردەم پاسگای کپرانرخ و کۆبوونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە