کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە دەستی هێزەکانی سپای پاسداران لە بانە

هەنگاو: کاسبکارێکی کورد لە شاری بانە، بە دەسڕێژی هێزەکانی سپای پاسداران لە ئوتۆمبێلەکەی کوژرا.

٢٩ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٢:٥٢

 

هەنگاو: کاسبکارێکی کورد لە شاری بانە، بە دەسڕێژی هێزەکانی سپای پاسداران لە ئوتۆمبێلەکەی کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢١ (١٨ی ژانویەی ٢٠٢١)، هێزەکانی سپای پاسداران لە سێ ڕێیانی "بوویین"ی بانە، دەسڕێژیان لە ئوتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کرد و شۆفیری ئوتۆمبێلەکەیان کوشت.

هەواڵنێری هەنگاو لە بانە ڕایگەیاند ئەو کاسبکارەی کوژراوە ناوی "یوسف فەتاحزادە" کوڕی مەحموود، تەمەنی ٣٧ ساڵە و خەڵکی بانەیە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە کاتێکدا کە یوسف لە گوندی "خۆریاوا" دەگەڕایەوە، هێزەکانی سپای پاسداران بە بێ ئاگادار کردنەوە و هۆشداری، بە تۆمەتی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاغ، ئوتۆمبێلی ناوبراویان داوەتە بەر گوللـە ئەمە لە کاتێکدابوو کە ئوتۆمبێلی ناوبراو هیچ بارێکی هەڵنەگرتبوو.

یۆسف فەتاحزادە خێزاندار و باوکی دوو مناڵ بووە و تەرمەکەی ئێستا گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەددینی ئەییوبی لە بانە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بەفرانباریش کۆڵبەرێکی ٥٥ ساڵە بە ناوی "عوسمان حەسەنپوور" لە کاتی کۆڵبەری لە چیاکانی سنووری "نەنوور"ی بانە بە هۆی هەڵدێران لە شاخ، بە سەختی بریندار ببوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە