کوژرانی کاسبکارێکی کورد لە سیستان و بەلووچستان

هەنگاو: کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری بانەی پارێزگای سنە، لە کاتی کاسبی کردندا لە پارێزگای سیستان و بەلووچست

١٣ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٨:٤٨

 

هەنگاو: کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری بانەی پارێزگای سنە، لە کاتی کاسبی کردندا لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٣ی دێسامبەری ٢٠٢٠)، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری پارێزگای سیستان و بەلووچستان، دەسڕێژیان لە ئوتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردی خەڵکی بانە بە ناوی "بێهزاد محەمەدی" کردووە و شۆفیری ئوتۆمبێلەکەیان کوشتووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فیشەکی هێزەکانی سپای پاسداران، سەری ئەو کاسبکارە کوردەی پێکاوە. ئەو کاسبکارە لە سنووری کافەچی شاری سەرباز کوژراوە.

ڕۆژی هەینی ٧ی سەرماوەزیش (٢٧ی نۆڤامبەر)، کاسبکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی "سیامەک کەریمی" تەمەن ٣٠ ساڵ، لە جادەی فوومەن بەرەو سەبزەوار لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرابوو.

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە