کوژرانی کؤلبرێکی کورد لە سنوورەکانی بانە

هەنگاو:کۆڵبەرێکی کورد لە سنوری بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانیئێران کوژرا.

٢٩ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١١:٥٧

 

هەنگاو:کۆڵبەرێکی کورد لە سنوری بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانیئێران کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی رمۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە (٢٩ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ مەی ٢٠١٩) هێز چەکدارەکانی ئێران لە سنوری سووراوی بانە تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە بانە ڕایگەیاندووە کە بە هۆی تەقەی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێک بە ناوی”محەمەد ڕەسووڵ عەزیزی” کوڕی محەممد ڕەشید و خەڵکی ئاوایی کانی سەێفی بانە کوژراوە.

محەمەد ڕەسووڵ عەزیزی خێزاندار و باوکی چوار منداڵ بووە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ تا ئێستا ٥ کۆڵبەر لە سنورەکانی بانە گیانیان لەدەست داوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە