کوژرانی کچێکی تەمەن ١٠ ساڵ لەلایەن دایکیەوە

هەنگاو: مێرمنداڵێکی کچ کە لە دوای جیابوونەوەی دایک و باوکی، سەرپەرەستییەکەی درابوویە دایکی، بەدەستی دایکی کوژرا.

١٢ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١١:١٣

 

هەنگاو: مێرمنداڵێکی کچ کە لە دوای جیابوونەوەی دایک و باوکی، سەرپەرەستییەکەی درابوویە دایکی، بەدەستی دایکی کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی دووشەممە (١٠ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ١ی ژوئیەی ٢٠١٩) ژنێک بە ناوی ”فرشتە مەلەکی” کچە تەمەن ١٠ ساڵانەکەی خۆی بە ناوی ندا محەمەدی، خنکاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو رووداوە لە گەڕەکی گوڵشەنی شاری سنە ڕووی داوە، سەرچاوەکە باسی لەوە کردووە کە پێشتر چندین جار بێهزیستی بە پێی ئەو راپۆرتانەی لەسەر ئەو کچە پێی گەیشتووە و وتراوە کە ئازار دراوە، سەردانی ماڵی ئەو ژنەیان کردووە، بەڵام بە هۆی شایەتی درۆیینی درواسێکانیەوە ڕێگری لە مەحکووم کردنی فرشتە کراوە.

باوک و دایکی ندا پێش چەند سال لە یەکتر جیا بوونەتەوە و باوکی تا ئیسە چەندین جار لە ڕێگەی دادگاوە هەوڵی دابوو سەرپەرەستی منداڵەکە وەر بگرێتەوە، بەڵام نەیتوانیوە و یاسا ئیزنی ئەو کارەی پێ نەداوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە