کوژرانی کچێکی شازدە ساڵە بە دەستی باوکی لە کرماشان

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی کرماشان بە دەستی باوکی و بە چەقۆ کوژرا.

١٤ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٠٩:٥٤

 

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی کرماشان بە دەستی باوکی و بە چەقۆ کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخروی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٤ی جولای ٢٠٢١)، کچێکی مێرمنداڵی ١٦ ساڵەی کرماشانی بە ناوی شەکیبا بەختیار، بە پاساوی نامووس بە دەستی باوکی و لێدانی چەندین چەقۆ، کوژرا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەکیبا بە هۆی ئەوەی درەنگ لە بازاڕەوە هاتووەتە ماڵەوە لە لایەن باوکییەوە کە ناوی شاپوور بەختیارە لێیدراوە و پاشان چەندین جار دراوەتە بەر چەقۆ و کوژراوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ن ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٧٢١ (سەرەتای بەهار) تا ئیستا ٩ ژن و کچ لە شارەکانی کوردستان کوژراون کە هەشت کەسیان بە دەستی کەسانی نزیکی بنەماڵەکەیان بووە. هەروەها دوو کەس لەو نۆ کەسەش بە پاساوی نامووس کوژراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە