کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی چەکدارەکانی ئێران

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئیران لە سنوورەکانی پیرانشار کۆڵبەرێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتیان.

٢٠ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٩:٠١

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئیران لە سنوورەکانی پیرانشار کۆڵبەرێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتیان.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٢٠ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ١٠ی مەی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی پێرانشار تەقەیان لە کۆڵبەرێک کردووە و کوشتوویانە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری پیرانشار ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی ”ئەسعەد پوورکە“ کوڕی سڵێمان خەڵکی گوندی سوغانلوو ڕاگەیاندووە.

ئەسعەد دوای ئەوەی کە تەقەی لێکراوە بە مەبەستی چارەسەری گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ناوەندیی پیرانشار، بەڵام بە هۆی سەخت بوون برینەکانی گیانی لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ تا ئێستا لانیکەم ٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی پیرانشار گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە