کوژرانی کۆڵبەریکی دیکە لە سنوورەکانی چالدێران

هەنگاو: کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی چالدرێرانی پارێزگای ئورمیە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا. ڕۆژی ڕابردووش کۆڵبەرێک

١٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٧:٢٦

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی چالدرێرانی پارێزگای ئورمیە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا. ڕۆژی ڕابردووش کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی ئەو شارە کوژرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٦ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی سپای پاسداران لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی شاری چالدێران دەستڕێژیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران کۆڵبەرێک بە ناوی کەماڵ عەلەم هولوی خەڵکی چالدێران گیانی لە دەست داوە.

ڕۆژی ڕابردووش لە سنوورەکانی ئەو شارە کۆڵبەرێک بە ناوی حەسەن دالایی میلان بە تەقەی ڕستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە