کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەردەشت

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی

٥ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٢١:٢٢

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٥ی پووشپەڕ ٢٧٢١ (٢٦ی ژوئەنی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری دۆڵەبی شاری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەریک گیانی لەدەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی "واحید ئەحمەدپوور" خەڵکی گوندی بیران ڕاگەیاندووە. ناوبراو خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی وەرزی بەهاری ئەمساڵدا لانیکەم ٦٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ١٢ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە