کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنوری بانە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد لە سنورەکانی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٤ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٩:٣٩

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد مێر منداڵیان لە سنورەکانی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (٤ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٢٥ی ژوئەنی ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێکیان کوشتووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوردەی “هێمن ساڵحپوور” تەمەن ١٦ ساڵ.  کوڕی سەلیم و دانیشتووی ئاوای ئاڵوت ڕاگەیاندووە.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە هێشتا نەگەیندراوەتە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە