کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاو لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٢٧ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٠٨:١٤


هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاو لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ٢٧١٩(١٧ی مارسی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردوە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە ٢٣ ساڵەی “سەیوان شەریفی” کوڕی خالید و خەڵکی گوندی “قوڵیاوا” ڕاگەیاندوووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لە مەودای نزیکەوە و بە بێ هیچ جۆرە ئاگادار کردنەوەیەک تەقەی لێکراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە